جۆدۆکارێکی جەزایری ئامادە نەبوو لەگەڵ خەنیمە زایۆنیستەکەی یاری بکا
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی کەمپەینی دژی ڕژیمی زایۆنیستی لەمیانەی یاریەکانی ئۆلەمپیکی پاریس دا ڕاگەیاندراوە کە پیاوێکی جۆدۆکاری جەزایریی ئامادە نەبوو لەو ململانێیانەدا لەگەڵ خەنیمە زایۆنیستەکەی ڕوبەڕو بێتەوە.
"مەسعود ڕیزوان ئیدریس"ی جۆدۆکاری جەزایری بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی غەزەو دژایەتی لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیست ئامادە نەبوو لە یاریەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس دا لەگەڵ خەنیمە زایۆنیستەکەی یاری بکاو وازی لەو ململانێیە هێنا.
ئەو جۆدۆکارە جەزایریە دەبوو لەگەڵ تووهار بتبڵ"ی جۆدۆکاری زایۆنیست بکوێتە ململانێ بەڵام بەئاراستەیڤ پاڵپشتی لە خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین و بەنیشانەی ناڕەزایەتی بۆ کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی فەلەستین لەلایەن زایۆنیستەکانەوە لەو کێبەرکییە کشایەوە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئۆلەمپیکی پاریس بۆتە مەیدانی ڕوڕەشی زۆرتری ڕژیمی زایۆنیست و کەمپەینێکی جەماوەری زۆر لەو کێبەرکێیانەدا لەنێوان یاریزانەکان بەدژی ئەو ڕژیمە هاتوونە ئاراوەو ڕێکخراوە جەماوەریەکان خوازیاری دەرکرانی وەرزشکارە زایۆنیستەکانن لەو کێبەرکێ جیهانیانەدا.