فستیڤاڵی بیرمەندان وزانایانی لاو لە تاران
زانکۆی تاران لە فستیڤاڵی بیرمەندان وزانایانی لاوبە مەبەستی برەوپیدانی کاروکاسبی لەمەڕتەکنۆلۆژیا وپەرەپیدانی فەرهەنگی کاردۆزێنەوە بۆ ئەوەی کە وەبەرهێنانە هزری وفیکریەکان بکەنە سەروەت وسامان ، شایەتی ڕویدادی زانستی بەرجەستە بە بەشداری وئامادەبوونی کەسایەتیە فەرمیەکان وباڵوێزانی بیانی بوو.
حەسەن حسێنی سەرۆکی زانکۆی تاران لە پەراوێزی هەشتەمین فستێڤاڵی بیرمەندان وزانایانی گەنج بە پەیامنێری ئەلعالەمی وت: مەبەست لە بەڕێوەچوونی ئەم فستیڤاڵە شکۆفا کردنی لێهاتوویی گەنجان ، بۆگەیشتن بە بیرۆکەکان وچالاکیەکانی توێژینەوەیی ونۆژەنکەرەوەی تازەلاوان بۆ دەکارهێنانیان لە لقە پسپۆڕیەکان ، ناساندنی ئەم هێزانە بە دەوڵەت وکەڵک وەرگرتن لە بیروهزری تازەلاوان بۆ داهاتووی وڵاتە. ئەم فستیڤاڵە بواروبەستینی نیشتمانیە کە بلیمەتانی گەنج ولێهاتوو لەبوارە جۆربەجۆرەکان لە دەری یەک کۆدەکاتەوە. هەشتەمین فستیڤاڵی بیرمەندان وزانایانی گەنج ، ٢٧ی سەرماوەج لە تەلاری عەلامە ئەمینی کتێبخانەی ناوەندی وناوەندی زانکۆ تاران کۆتایی دابە کاری خۆی. ئەم فستیڤاڵە لە سەروبەندی داکۆکی کردن لە دامەزرانی کاروپیشەی تەکنۆلۆژیانەی زانستی وبرەودانی فەرهەنگی کاردۆزێنەوە وبۆ بەدی هاتنی ئابووری خۆڕاگریانە بە م مەبەستە کە داراییە هزری وفیکریەکان بکرێتە سەروەت وسامان، بەڕێوەچوو.