هاوێژرانی دوو سەتەلایت هەتا کۆتایی ئەمساڵ
سەرۆکی ڕێکخستنی بۆشایی ئێران وتی: لەحاڵی حازرخەرێکی دروستکردنی ٢٥سەلاتین وهەتا کۆتایی ئەمساڵ هاوێژرانی دوو سەتەلایەت لە دەستوری کاردایە.
حەسەن سالاریە بەڕاگەیاندنی ئەمەکە هەتا ئێستاکە ٢٥ سەتەلایت گەڵاڵە ڕیژی ودروستکراون وتی: ئەم سەتەلایتانە لە کلاس ووانەی جۆربەجۆردان. سەتەلایەت گەلی سەرەتایی کە لە وڵات دروست کران ، لەباری پانتایی وێنە هەڵگرتن وڕزولوشن وسەرنجەوە زۆر لەئاستی باڵادانەبوون وهەرچەندە بەرەوپیش ڕویشتین ، دۆخی سەتەلایەتە دروست کراوەکان باشتر بووە. وتیشی: ئێستاکە خەرێکی گەشەپیدان ودروست کردنی سەتەلایەت گەلیکین بە سەرنجی وێنەهەڵگرتنی نزیک بە دوو میتروئەم سەرنجە خەریکە باشتر وباشتردەبێت. ناوبراو وتی: ئێمە بە کەڵک وەرگرتن لە ڕەوش وشێوازەکانی زیرەکی دەستکرد ، ڕەوش وشێوازگەلیکمان دابەدەستەوە بەپیی زیرەکی دەستکرد کە ئەو تواناییەی داوە بە ئێمە هەتا بارستای هەواڵگریانە کە لە وێنە وفیلمە سەتەلایتیەکان هەڵێنجان ئەکەین ، باشتر بێت. سالاریە لە پەردەلادان لە سەتەلایەتەکان لە ڕۆژی نیشتمانی تەکنۆلۆژیای بۆشایی لە چواردەی ڕێبەندان هەواڵی دا ووتی: سەتەلایتەکانی پایا ، زەفەری دوو وپارس "ی" ١ ودوو لە دەیەی فەجر پەردەیان لەسەر لادەبرێت وهەتا کۆتایی ساڵ دوو هاوێژرانی سەتەلایت پیشبینی کراوە. سالاریە بە ئاماژەدان بە دوایین دۆخی ناوەندی بۆشایی چابەهار وەکوو یەکێ لە گرینگترین ژێرخانەکانی بۆشایی وڵات وتی: یەکێ لە ژێرخانە گەلێک کە دەروازەی ئێران بۆ ئەنجام دانی هاوێژرانی وڵاتنی ترە، ناوەندی بۆشایی چابەهارە. لێوارەکانی مەکران تایبەتمەندی خۆی هەیە کە یەکێ لەوتایبەتمەندیانە دەس ڕاگەیشتن بە ئاوە ئازادەکان وگەشەی ئەم پێگە وناوەندە ، دەلاقەی یاری کردن بۆ هاوێژرانی سەتەلایەتەکان بۆ ئاسمان بۆ ئێمە دەبێت.