ڕاگەیاندنی هەبوونی خۆڕاگری سوویا بە بەئەستۆ گرتنی پەلامار بۆسەر سەربازانی زایۆنی
خۆڕاگری جەماوەری سووریا بەیاننامەی سەربازی گرینگی لە بارەی هێرشی بەیانی ئەمڕۆشەممە بۆ سەر سەربازانی زایۆنی لە گردوپەڕی قونەیتەرە لەباشووری سووریای دەرکرد.
لەبەیاننامەی خۆڕاگری خەڵکی سووریا داهاتووە: یەکێ لە گروپەکانی خۆڕاگری خەڵکی سووریا لە کاروکردەوەیەکدا کە پیشان ئەدات ورە وڕوحیەی خۆڕاگری لە قوڵایی گیانی خەڵکی سووریا ڕیشە وبنەچەقی داچەقاندووە ، ئۆپراسیۆنیکی تایبەتی لەدژی یەکەیەکی زایۆنی لەدەوروبەری شاری ترنجە لە گردوپەڕی قونەیتەرەی لە باشووری سووریا ئەنجام دا.
دوای دامەزرانی پێوەندی لەگەل گروپی بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکە پشت ڕاست کرایەوە کەئەم هەڵمەتە کاردانەوەیەکی خێرا وبڕیارێکی مەیدانی سەربەخۆ بووە ، چۆنکە خەباتکارانی ئێمە حەرەکەتی دوژمن لەناوچەیان لەژێر چاودێری دایە، هەرلەم ڕووەوە ، سەربازانی دوژمن یان گووللە باران کرد کە بووەهۆی برینداربوونی ژمارەیەک لە داگیرکەران و زیانی زۆریش لە ترۆمۆبیلە سەربازیەکان درا. میدیا زایۆنیەکان ڕاپۆرتیان دا کە کەسانی چەکداری نەناسراو بەیانی ئەمڕۆشەممە پەلاماریان کردە سەر هێزە سەربازیە زایۆنیەکان لە گردوپەڕی قونەیتەرە لە باشووری سووریا وتەقەیان لیی کردن .