کانونی دوھەم 30, 2026 14:39 Asia/Tehran
  • گواردیۆلا: لەتەنیشت گەلی فەلەستین دام

سەرڕاهێنەری تیمی مەنچەستەر سیتی وتی: بەئاشکرا بەهەمووان دەڵێم کە من کەسێکی بێلایەن نیم و لەتەنیشت فەلەستیندام. لەتەنیشت خەڵکی ستەملێکراودا ڕاوەستاوم و ستەملێکراوی ئەمڕۆکەش فەلەستینە.

چالاکوانانی لایەنگری فەلەستین لە بارسێلۆنا لە ڕێوڕەسمێکی سەمبولیکدا، تابلۆیەکی گەورەیان هەڵواسی کە لەسەری وێنەی کچە شەهیدی فەلەستینی"هیند ڕەجەب" کێشرابۆوە کە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن سوپای رژێمی داگیرکەری زایۆنیستی لە غەززە شەهید بوو. هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا، "پێپ گواردیۆلا" سەر ڕاهێنەری تیمی مەنچەستەرسیتی بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی جیهان ترسنۆکن و لەهەمبەر تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنی بێ دەنگەیان کردووە، وتی: ئەمڕۆ واهەست دەکەم کە گەلی فەلەستین لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە بەتەنیا ماوەتەوەو پشت گوێ خراوە بۆیە من ئەو بێ دەنگییە ئیدانە دەکەم.

گواردیۆلا هەروەها جەختی کرد لەسەر پێویستیی هاوبەشیی و راوەستان لە تەنیشت گەلی فەلەستینداو وتی: پێویستە جیهان لەوە زیاتر لەهەمبەر ئەو دڕندەکارییانەی رژێمی زایۆنیدا بێ دەنگ نەبێ هەتا مرۆڤایەتی لە جیهانی ئێمەدا وون و نادیار نەبێ.

 

سەرپەیڤ