کانونی دوھەم 30, 2026 17:40 Asia/Tehran
  •  پتر لە نۆ هەزار فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژێمی زایۆنیدان

بەپێی ڕاپۆرە فەرمییەکان، نزیک بە نۆ هەزار و سێسەت فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژێمی زایۆنیدان کە لەو هەژمارە، پەنجاو یەکیان ژن و نزیک بە ٣٥٠کەسیش منداڵن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی بەرەڤانیی لە بەندکراوان ڕایگەیاند کە بەندکراوانی فەلەستینی لە هەلومەرجێکی دژواردا قۆڵبەست کراون و بەرەوڕووی رەفتاری سەرکوتکارانەی بەردەوامن. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سێسەت و پەنجا منداڵی فەلەستینی کە لە زیندانەکانی رژێمی زایۆنیدان زۆربەیان خەڵکی لێواری رۆژاوا و قودسی داگیرکراون و ڕێژەی قۆڵبەستکرانی منداڵان لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بەپێی ئەو راپۆرە، گیرانی منداڵانی فەلەستینی لەڕێی هێرش و پەلاماری شەوانە بۆسەر ماڵەکان و هاوڕێ لەگەڵ توندوتیژیی، ترساندن و تۆقاندنی منداڵان و خێزانەکانیان ئەنجام دەگرێ و پاشان منداڵەکان بە کەلەپچەیی دەگوێزرێنەوە بۆ ناوەندەکانی لێپرسینەوە.

سەرپەیڤ