شوبات 16, 2023 11:09 Asia/Tehran
  • ڕاپەڕینی دیلە فەلەستینییەکان دژ بە سیاسەتەکانی کابینەی ناتانیاهۆ

سەرچاوە فەلەستینییەکان دەست پێ بوونی ڕاپەڕینی زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوی دیلەکانی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ دیلی فەلەستینی لە چەندین زیندانی زایۆنییەکان ڕاپەڕیون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەندیخانەکانی «ڕیمۆن»، «نەفحە» و «عوفەر» لە ئێستادا بوونەتە گۆڕەپانی ڕاپەڕینی دیلە فەلەستینییەکان لە دژی سیاسەتە تیرۆریستییەکانی «ئیتامار بن گوێر» وەزیری ڕادیکاڵ و توندڕەوی ئاسایشی نێوخۆی ڕژیمی زایۆنی.

«ئیتمار بن گوێر»، وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و سیمای ئاژاوچی و توندئاژۆی کابینەکەی ناتانیاهۆ کە هەمیشە لە لوتکەی هەواڵەکانی ناوچە داگیرکراوەکان دایە، فەرمانی بە ڕێکخراوەی زیندانەکانی ئەم ڕژێمە کردووە کە دیلە فەلەستینییەکان بەس بۆ ماوەی دوو خولەک بۆیان ھەیە خۆیان  بشۆن.

به پێی ئەم ڕاپۆرته،«بن گوێر» هەروەها فەرمانی ئەوەشی دەرکردووە کە ھەر بەندێکی  دیلە فەلەستینییەکان تەنیا بۆ ماوەی کاژێرێک ئاوی ھەبێت.

سەرپەیڤ