شوبات 17, 2023 14:58 Asia/Tehran
  • حەماس: ڕووخاندنی ماڵی فەلەستینییەکان نیشانەی ئەو پەڕی دۆش دامانی ڕژێمی داگیرکەرە

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: وێرانکردنی ماڵی خەباتکاران، ئەوپەڕی دۆش دامان و بێ دەستەڵاتیی ئەم ڕژێمە داگیرکەرە لە ڕووی ڕاگرتنی بەرخۆدان نیشان دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شەهاب، «عەبدوللـەتیف ئەلقانووع»، وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ھەنگاوی هێزە داگیرکەرە زایۆنیییەکان لە مەڕ خاپوور کردنی ماڵی خەباتکارانی فەلەستینی و دوایین نمونەشی کە تێکدانی ماڵی شەهید «محەممەد کەمال ئەلجەعبەری»ـە تاوانێکی دڕندانەو نیشانەی ھەڵشکانی ئەم ڕژێمەو سەرکردە فاشییەکانیەنی وهەروەها ئەوپەڕی بێتوانایی ئەم ڕژێمە لە مەڕ ڕاگرتنی شۆڕشی گەلی فەلەستین لە گۆڕەپانەکانی پێکدادان دا دەردەخات.

وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە درێژەدان بە سیاسەتی وێرانکردنی ماڵی خەباتکاران لە لایەن داگیرکەرانی زایۆنی و پێداگریی کابینەی توندڕەوی  تازە لەسەر ڕاپەڕاندنی وەھا سیاسەتێکی دڕندانەو ڕەگەزپەرستانەو پەرە پێدانی تاوانکارییەکان، جەماوەری فەلەستین ناترسێنێت ورەو ئیرادەیان دانابەزێنێ.

«ئەلقانووع» بانگەوازەکانی خەڵکی بۆ دژایەتیکردنی سیاسەتی ڕووخاندنی ماڵی فەلەستینییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی بە هەموو ڕێگایەکی بەرز نرخاند.

وتەبێژی حەماس هەروەها داوای لە هەموو ڕۆڵەکانی فەلەستین کرد لە سەرتاسەری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن و قودس لە وەڵامی بانگەوازی قودس و مزگەوتی ئەقسا و سەندنی تۆڵەی خوێنی شەهیدان و ئەمەگداری بەرامبەر بە گیان بەخت کردنیان و ھەروەھا لە ئاراستەی بەڕووبوونەوەی داگیرکەران و بڕێک لە شارۆچکەنشینەکان، خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی پاڵەوانانەیان توندتر بکەنەوە.

ڕژێمی زایۆنی لە دەیەکانی ئەم دواییەو پاش داگیرکردنی فەلەستین، لە ڕێگای جۆربەجۆرەوە لەوانە ماڵ وێرانکردن، ڕاگواستن، سەندنەوەی شوناس و شارومەندایەتی، کوشتن و تاڵانکردن، هەوڵی چەسپاندنی بوونی ساختەی خۆی لەسەر ئەم  سەرزەوینانە داوە.

سەرپەیڤ