شوبات 19, 2023 20:03 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی دەستەی کاروباری دیلە فەلەستینیەکان بە داگیرکەرانی زایۆنی

وتەبێژی دەستەی کاروباری دیل و ئازادکراوانی فەلەستینی هۆشداری دا کە ڕۆژانی داهاتوو ڕۆژانی بەرنگار بوونەوەی داگیرکەری زایۆنی لە ناو بەندیخانەکانی ئیسرائیلدا دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئەلمەیادین، «موزەفەر زووقان»، وتەبێژی دەستەی دیل و ئازادکراوەکانی فەلەستین، ڕایگەیاندووە کە دیلەکانی ئەم سەرزەوینە پێویستیان بە پشتیوانیی خەڵکەو وتیشی: ٢٤ی فڤریە ڕۆژی توڕەیی دەبێت ، بەڵام سەرەتای مانگی ڕەمەزان پێکدادانی گشتی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دەگاتە لوتکە.

«زووقان» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حکومەتی فاشیستیی ئیسرائیل توند دەبێت،جەختی کرد : دیلەکانی فەلەستین لە هێڵی پێشەوەی خۆڕاگری دان.

دیلەکانی فەلەستین لە بەندیخانەی داگیرکەراندا بۆ پێنجەمین ڕۆژی لەسەریەک لە دژی بڕیارەکانی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی کە بەنیازە لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەرییان بکات، بەرامبەر بە هێرشی توندی ئیدارەی زیندانەکان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

لە ئێستادا زیاتر لە چوار هەزار و ٧٠٠ بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی دا یەخسیرن و ٥٥٢ کەسیان سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە.

سەرپەیڤ