شوبات 23, 2023 18:33 Asia/Tehran
  • دڕندەکاریی نوێی ڕژێمی زایۆنی لە نابلۆس/ داخوازی بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش

دوابەدوای ئەو تاوانە نوێیەی ڕژێمی زایۆنی کە لە نابلۆس کرا، نوێنەری پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات لەمەڕ پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ گەلی فەلەستین.

ڕۆژی چوارشەممە لەشکریانی ڕژێمی زایۆنی بە بیانووی دەستبەسەر کردنی کۆمەڵێک لە فەلەستینیەکان هێرشی کردە سەر شاری نابلۆس لە کەرتی ڕۆژئاوا و لەگەڵ فەلەستینیەکان تێکهەڵچوون کە لە ئەنجامدا  ١٠ کەس لە فەلەستینییەکان شەھیدو ١٠٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەم تاوانە نوێیەی زایۆنییەکان لە نابلۆس کاردانەوەی تاقمە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی لێکەوتەوە و ڕایانگەیاند کە درێژەدان بە دەستدرێژکاری و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕژێمی داگیرکەر ھەڵدەقرچێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕیاز مەنسوور» نوێنەری پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە وردەکاریی کۆمەڵکوژییەکەی نابلۆس و داخوازیی گەلی فەلەستین بۆ کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژییەکان بە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندووە.

وتیشی: لەگەڵ ئەم دڕندەکارییە تازەیەی ڕژێمی زایونی و بە زیادکرانی ژمارەی شەھیدانی ئەم دواییەی نابلۆسیش ، ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە سەرەتای ئەمساڵەوە ھەتاکو ئێستا گەیشتووەتە ٦١ کەس کە ١٢ منداڵیان تیادایە.

«ڕیاز مەنسور» ھەروەھا باسی دەست پێ بوونی ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی کردووە سەبارەت بە چۆنیەتیی پاراستنی گەلی فەلەستینی.

سەرپەیڤ