شوبات 24, 2023 23:45 Asia/Tehran
  • پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین: ئەوروپا دەبێ دان بە فەلەستین دا بنێت

سەرۆک وەزیرانی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕایگەیاند: ئەوروپا دەبێ دان بە فەلەستین دا بنێت و بە فەرمی بیناسێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی "سەما"ی فەلەستینی، «محەمەد ئەشتییە» ڕۆژی پێنجشەممە، لە دیدارێکدا لەگەڵ «نیکۆلا پی پیر» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە ڕامەڵڵا، جەختی لەوە کردەوە کە لەژێر سایەی حکومەتی توندڕەوی ڕژێمی زایۆنیستی دا، ئەم دۆخە بەرەو پەرەسەندنی توندوتیژی دەڕوات ، چونکە ئیسرائیل باوەڕی بە هیچ شتێکی تر نییە جگە لە شارۆچکەچێکردن، قەڵاچۆو کوشت و بڕو شاڵاوی بەجولەکەکردنی شوێنە پیرۆزە ئیسلامییەکان.

«ئەشتیە» هەروەها ئیدانەی ئەو تاوانکارییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە هێرشی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ سەر نابلوسی کرد کە لە ئەنجامی دا ١١ فەلەستینی شەهیدو زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

تاقمە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی لە بەیاننامەگەلی جیاجیادا ڕایانگەیاندووە کە سەرەنجام ئاگری بەردەوامی دان بە دەستدرێژکاری و پەرەسەندنی گرژییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕژێمی داگیرکەر ھەڵدەقرچێنێت.

سەرپەیڤ