کۆبوونەوەی ناڕازیانەی دانیشتووانی غەززە بەرامبەربە نووسینگەی خاچی سوور
فەلەستینیەکان بەرامبەربە نووسینگەی خاچی سوور لە غەززە لە ناڕەزایەتی بە یاسای لە سێدارەدانی بەدیلەگیراوەکان کۆبوونەوە .
"ڕەئفەت حەمدونە"ی بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی یەخسیرانی فەلەستینی وتی: خەڵکی ئەو سەرزەوینە بەرامبەربە نووسینگەی خاچی سووری جیهانی لە غەززە کۆبوونەوە تا بڵێن ئەو ڕێکخراوەی مافی مڕۆڤە دەبێ لە هەمبەر هەموو پرسە نێونەتەوەییکان بێ لایەن بن . حەمدونە بە وتنی ئەوەی کە کابینەی ڕژیمی زایونی یاسای لە سێدارەدانی فەلەستینیەکانی پەسەند کردووە و بە کردەوە ئەو کارەش ئەنجام ئەدات وتیشی ڕژیمی زایونی شەرعیەت ئەدات بە جەنایەتەکانی خوی و هەر بەم بۆنەوەی بە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان دەڵێم دەبێ کۆتایی بێنن بە لێنەهاتوویی و سەرلە شێواوی خۆیان . پەرلەمانی ڕژیمی زایونی (کەنیسیت) بەرنووسی یاسای لە سێدارەدانی ئەو دەستە لە یەخسیرانی فەلەستینی کە دەستیان داوەتە ئوپڕاسیونی دژە زایوەنی پەسەند کرد.