ئادار 20, 2023 15:23 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەماس: بوونی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەر لە کۆبوونەوەی شەرمو شێخ دا جێی شەرمەزارییە

ئەندامێکی باڵای بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕایگەیاند؛ بە سەرنجدانی پێشێلکاری و بێ بەڵێنەکانی ڕژێمی زایۆنی، بەشداریی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەر فەلەستین لە کۆبوونەوەی شەرمو شێخ دا، شەرمەزارییە بۆ پرسی فەلەستین.

کۆبوونەوەی شەرمو شێخ دوێنێ (یەکشەممە) بە ئامادەبوونی شاندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەوان ڕژێمی زایۆنی، ئەمریکا و ئۆردۆن و بەشداریی ڕێکخراوە خۆبەڕێوەبەرەکانی میسر بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، «غازی حەمەد»، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ڕژێمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی عەقەبە دا بەڵێنەکانی خۆی پێشێل کرد، ئیدی ناکرێت متمانە بە بەڵێنەکانی ئەم ڕژیمە لە کۆبوونەوەی شەرموشێخ دا بکرێت.

«غازی حەمەد» وتیشی: بە سەرنجدانی پێشێلکاری و بێ بەڵێنەکانی ڕژێمی زایۆنی، بەشداریی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەر  فەلەستین لە کۆبوونەوەی شەرمو شێخ دا، شەرمەزارییە بۆ پرسی فەلەستین.

لەڕوانگەی گروپە فەلەستینییەکانەوە، بەشداریی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری  فەلەستین لە کۆبوونەوەی شەرموشێخ، پشتگوێخستنی ئیرادەو خواستەکانی گەلی فەلەستین، تێکدانی ڕێککەوتنی نیشتمانی، پێشێلکرانی بڕیارەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی و ھەروەھا ئەنجومەنی ناوەندی سەبارەت بە دانپێدا نەنان بە ڕژێمی ئیسرائیل و جێبەجێ نەکردنی ئەرکە ئەمنی و سیاسییەکانە.

سەرپەیڤ