ئادار 22, 2023 22:49 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی بەکۆمەڵی فەلەستینیەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا

لەشکریانی ڕژێمی زایۆنی، ٢٥ فەلەستینییان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلجزیرە، وەزارەتی کاروباری دیل و ئازادکراوانی فەلەستین ڕایگەیاند کە، هێزە داگیرکەرە زایۆنییەکان ڕۆژی چوارشەممە هەڵیانکوتایە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی قودس و لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆ و زیاتر لە ٢٥ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.

هەلومەرجی سەرزەوییە داگیرکراوەکان لەم ڕۆژانەدا، بەتایبەتی لە کەرتی ڕۆژئاوا، زۆر دەگمەنەو خەباتکارانی فەلەستینی بە هەر شێوەیەک بێت وەڵامی تاوانە بەربڵاوەکانی زایۆنییەکان دەدەنەوە و ئەمەش هەلومەرجێکی تازەی بۆ زایۆنییە داگیرکەرەکان بەدی ھێناوە.

ھەتا بەرلەمە زایۆنیستەکان تەنیا لە باشووری ناوچە داگیرکراوەکان و ناوچەی غەززە لەگەڵ فەلەستینییەکان بەشەڕ دەھاتن، بەڵام ئێستا کەرتی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی فەلەستین بە سەرنجدانی چەک ھەڵگرتنی گەنجەکانی ئەو ناوچەیە بووەتە بۆسەیەکی ترسناک بۆ زایۆنییە ترسنۆکەکان و خەوی لە چاوانییان تاراندووە.

سەرپەیڤ