ئادار 26, 2023 22:57 Asia/Tehran
  • نزیکەی ٧٠٠ بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل بەدەست نەخۆشییە مەترسیدارەکانەوە دەناڵێنن

ناوەندی لێکۆڵینەوە لە دیلەکانی فەلەستینی بڵاویکردەوە، نزیکەی 700 دیل لە زیندانەکانی ئیسرائیل تووشی نەخۆشیی مەترسیدار ھاتوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، ناوەندی لێکۆڵینەوە لە کاروباری دیلەکانی فەلەستین لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٦٥٠ دیلی فەلەستینیی نەخۆش لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنین کە ١٦٠ کەسیان بەدەست نەخۆشییە مەترسیدارە جۆراوجۆرەکانەوە دەناڵێنن، لەوانە شێرپەنجە، لەکارکەوتنی گورچیلە، نەخۆشیی دڵ، توانەوەی ماسولکەکان، جیڕبوونی خوێنبەرەکان، شەکرە، پەستانی خوێن و نەخۆشییە مەترسیدارەکانی دیکە.

ناوەندی لێکۆڵینەوە لە کاروباری دیلەکانی فەلەستینی لەم ڕاپۆرتەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕژێمی زایۆنی هەموو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە پێویستیی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیی وەرزانە بۆ دیلەکانی فەلەستینی بە مەبەستی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بۆ ئەو دیلانە پێشێل دەکات.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، به هۆی خەمساردیی بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکانی ئیسرائیل ھەتا ئێستا دەیان دیلی فەلەستینی شەهید بوونە.

سەرپەیڤ