نیسان 06, 2023 22:11 Asia/Tehran
  • تەقاندنی ٣ گوللە هاوەن بەرەو  داگیرکەرانی زایونی

سەرچاوەیەکی هەواڵدەریی باسی ھاوێژرانی سێ گوللە هاوەن بەرەو شارۆچکەیەکی باکووری فەلەستینی داگیرکراو چالاک بوونی سیستەمی گومبەزیقوبە ئاسنینی کردووە.

لەشکریان و شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان ھەموو ڕۆژێک بە بیانووی جۆربەجۆر گەلی ستەملێکراوی فەلەستین دەکوژن و یان بریندار و دەستبەسەریان دەکەن؛ فەلەستینییەکانیش لە بەرامبەر تاوانەکانی زایۆنییەکان ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری ئەنجام دەدەن.

کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل وای بڵاو کردووەتەوە کە، سیستەمی گومبەزی ئاسنین دوای ھاوێژرانی گولەهاوەن لە لایەن لوبنانەوە بەرەو شارۆچکەی «ئەلموتلە»ی فەلەستینی داگیرکراو چالاک بووە.

Image Caption

میدیاکانی ئیسرائیل جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، سێ گولە هاوەن بەرەو ناوچەیەکی کراوەی باکووری فەلەستینی داگیرکراو کە  ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان ھاوێژراوە.

سەرچاوەیەکی هەواڵدەریی ڕایگەیاندووە کە ئەم سێ گولە هاوەنە لە باشووری لوبنانەوە بەرەو شارۆچکەی زایونی نشینی «ئەلموتلە» تەقێنراون.

Image Caption

تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 100 موشەکی گراد و کاتیۆشایان ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کرد.

هەندێک لە میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە ٣ زایۆنی لە هێرشی موشەک بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو بریندار بوونە.

Image Caption

سەرچاوە عیبری زمانەکان باسی داخرانی تۆکمەو تەواوی ھەرێمی ئاسمانی فەلەستینی داگیرکراویان کردووە دوابەدوای هێرشی موشەک لە لایەنی لوبنانەوە.

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاندووە ھەتا ئێستا ٣٧ جار زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی «ئەلجەلیل»ی ڕۆژئاوایی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو لێدراوە.

Image Caption
Image Caption
Image Caption

 

سەرپەیڤ