نیسان 07, 2023 06:21 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی باڵای حەماس: دوژمن دەبێ لە ھاوکێشەکە تێ گەییشت بێت

کاردانەوەی ئەندامێکی باڵای بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» بەرامبەر بە دابارینی موشەکەکان بەسەر ئیسرائیل دا: دوژمن دەبێ لە ھاوکێشەکە تێ گەییشت بێت.

«ئیسماعیل ڕزوان» سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری تەسنیم لە غەززە، پێش نیوەڕۆی دوێنێ وێڕای پێشوازی لە بۆردومانکرانی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی لە خاکی لوبنانەوە ؛ ئەم کارەی بە کاردانەوەیەکی سروشتی لە بەرامبەر ئەو تاوانانەدا زانی کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕژێمی داگیرکەری زایونی لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دان و وتی: دوژمنی داگیرکەر دەبێ ھەتا ئێستا لەم هاوسەنگییە تێگەیشت بێت کە بە یارمەتیی خودا بەم زووانە دەڕوخێت.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، ئیسرائیل بە کردەوە بەو تاوانکارییانەی دژبە قودس و مزگەوتی ئەقسا و نەتەوەی فەلەستین، تەپڵی شەڕی ئایینی لە ناوچەکەدا ژەندووە.

سەرپەیڤ