هۆشداری دانی حەماس بە زایۆنییەکان لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی قودس دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i416832-هۆشداری_دانی_حەماس_بە_زایۆنییەکان_لە_سەروبەندی_ڕۆژی_جیهانیی_قودس_دا
لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی قودس، بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس" هۆشداری دا لە بەرامبەر هەر کارێکی گەمژانەی زایۆنیستەکان لە دژی مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنان و گەلی فەلەستین لە قودسی داگیرکراو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2023 06:41 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی حەماس بە زایۆنییەکان لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی قودس دا

لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی قودس، بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس" هۆشداری دا لە بەرامبەر هەر کارێکی گەمژانەی زایۆنیستەکان لە دژی مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنان و گەلی فەلەستین لە قودسی داگیرکراو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە ڕژێمی زایۆنی هۆشداریی دا کە هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و باوەڕی هەموو موسڵمانان.

حەماس لە بەیاننامەکەیدا بانگهێشتی گەلی فەلەستینی کردووە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداریی نوێژ و ئیعتیکاف لە مزگەوتی ئەقسا بکەن و بەرگری لەم شوێنە پیرۆزە بکەن.

پێشتر گروپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ستایشی خۆڕاگریی فەلەستینییەکان لە بەرەی جۆربەجۆرو لە سەرووی ھەمووشیانەوە ئەو کەسانەی کە لە مزگەوتی ئەقسادا ئیعتیکاف دەکەن و خوازیاری چڕکردنەوەی ئامادەبوون و ئیعتیکاف لەم مزگەوتەدا بوو بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی ڕۆژانەی زایۆنییە توندڕەوەکان و سوکایەتی کردن بەم شوێنە پیرۆزە ئیسلامییە.