نیسان 12, 2023 20:12 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی هاوپشتی لەگەڵ دیلەکانی فەلەستینی لە بەردەم بارەگای خاچی سوور لە غەززە

تاقمە فەلەستینییەکان بە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەک لە بەردەم بارەگای خاچی سوور لە شاری غەززە، جەختیان لەوە کردەوە کە ئەگەر زیان بە دیلەکانی فەلەستین بگات، خۆڕاگری بێدەنگ نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین؛ تاقمە فەلەستینییەکان جارێکی دیکە بە گردبوونەوە لە شاری غەززە کە لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی «مەھەجە ئەلقودس» و بەرەی گەل کە لقێکی سەرکردایەتیی گشتییە، بەڕێوەچوو، پشتیوانیی خۆیانیان بۆ دیلەکانی فەلەستین کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستبەسەر کراون، ڕاگەیاند.

هەروەها تاقمە فەلەستینیەکان هۆشدارییان دا سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی تێکچوونی بارودۆخی جەستەیی و تەندروستیی "خدر عەدنان"، بەندکراوی فەلەستینیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین کە بۆ ٦٦هەمین ڕۆژی لەسەریەک لە دژایەتیکردنی دەستبەسەرکردنی دڕندانەی خۆی بەردەوامە لە مانگرتن لە خواردن.

هاوکات ناوەندی لێکۆڵینەوە لە دیلەکانی فەلەستینی لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٦٥٠ بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی داگیرکەران بەدەست نەخۆشیی جۆراوجۆرەوە دەناڵێنن و ١٩ کەسیان تووشی شێرپەنجە ھاتوون.

سەرپەیڤ