قودومی: خۆڕاگری وەڵامێکی پتەوی ھەنگاوەکانی ئیسرائیل دەداتەوە
نوێنەری بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی (حەماس) لە تاران وتی:لە بارودۆخی ئێستادا کە قۆناغێکی هەستیارو مەترسیدارە، خۆڕاگری وەڵامێکی توندی کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شارۆچکە زایۆنی نشینەکان دەداتەوە.
لەم بارەیەوە «خالید ئەلقودومی» نوێنەری بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی (حەماس) لە تاران ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) سەبارەت بە کردەوەکانی تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا و هەروەها غەززەو مزگەوتی ئەقسا، ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەرەکیی ڕژێمی زایۆنیستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی تاکەکەسیی کۆمەڵگەی زایۆنیستییەو وتیشی: ڕژێمی زایۆنی نەک تەنیا شێوازی توندوتیژی و تاوان دژی موسڵمانان بەکاردەهێنێت، تەنانەت کلیساکانیش لەناو دەبات و کەسایەتییە مەسیحییەکانیش دەسبەسەر دەکات.
«ئەلقودومی» تیشکی خستەسەر ئەمەی کە ھەزار شارۆچکەنشین بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی چوونەتە نێو مزگەوتی ئەقسا، ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی ئەمریکا لە مەڕ پشتیوانی کردنی ڕژێمی زایۆنی گرت و وتیشی: بەرخۆدان دەستی پێکردووە، ئومەتی موسڵمان زیندووە و وڵاتانی وەک ئێران، لوبنان ، سوریا و ئۆردۆن و موسڵمانانی تر مزگەوتی ئەقسا بە تەنیا ناھێڵنەوە.
نوێنەری بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی (حەماس) لە تاران بە ئاماژە بە لاوازی و قەیرانە ناوخۆییەکانی ڕژیمی زایۆنی وتیشی: خۆڕاگری بە ھەڵمەتەکانی خۆبەختکارانەی وڵامێکی توندی زایۆنییەکانی لە شارۆچکە زایونی نشینەکاندا داوەتەوە.