نیسان 14, 2023 21:21 Asia/Tehran
  • داود شەهاب: دیاریکردنی ڕۆژی جیھانیی قودس نیشانەی ئەوپەڕی شکۆمەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە

بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاند: دیاریکردنی ڕۆژی جیھانیی قودس نیشانەی ئەوپەڕی شکۆمەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

«داود شەهاب» بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە دیاریکردنی کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە لایەن حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) پیشاندەری ئەوپەڕی شکۆمەندیی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

ناوبراو وتیشی: ئیمام خومەینی (رە) تێگەییشتنی زۆری لە سەر گرنگایەتیی یەکڕیزیی موسڵمانانی جیهان هەبوو و توانیی بەم دیاریکردنە، هەڵوێست و تێڕوانینی موسڵمانان یەکبخات و بیرو بڕوا ئایینییەکانیان بە گرنگترین پرسی سیاسییەوە موتوربە بکات.

داود شەهاب وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنانەت لە پاش کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) درێژەی بەم ڕێگا داوە و بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەم میراتە پڕ بەهایەیان پاراستووە و ئێرانی ئیسلامی سەرەڕای هەموو گوشارو گەمارۆکان لە بەرەی پاڵپشتیکردنی گەلی فەڵەستیندا ماوەتەوە و ھەموو ساڵێکیش ئێرانییەکان لە ڕۆژی جیهانیی قودس دا پەیمانی خۆیان بۆ فەڵەستین دووبارە دەکەنەوە.

بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەڵەستین وتیشی: گەلی ئێران لە ڕێگای قودس و فەڵەستیندا تێکۆشانی زۆری هەبووە و باشترین کەسانی خۆی لەم ڕێگایەدا بەخت کردووە. پێویستە یادی فەرماندەی گەورە شەهید «حاج قاسم سولەیمانی» بکەینەوە کە لە ماوەی ژیانی پیرۆزی دا، هیوایەکی زۆری بە ئازادبوونی فەڵەستین دا، هەروەها ڕۆڵی گەورەی لە پێکهێنانی بەرەی خۆڕاگری هەبوو و ئامانجەکەشی وەک ئازادکردنی قودس ڕاگەیاند.

داود شەهاب وتیشی: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەرکێکی زۆریان لە بەرامبەر قودس و فەڵەستین لە سەر شانە، لە بەر ئەوەی کە مزگەوتی ئەقسا بەشێکە لە بیر و بڕوای موسڵمانان و خودای گەورە لە قورئاندا جەختی لە سەر کردووەتەوە.

سەرپەیڤ