ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین: ڕژێمی زایۆنی بە دەیان هەزار مووشەکی خۆڕاگری گەمارۆ دراوە
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین جەختی لەوە کردەوە کە دەیان هەزار موشەکی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە و لوبنان دوژمنی زایۆنیی گەمارۆ داوە.
«زیاد ئەلنەخالە» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، کە ڕۆژی پێنجشەممە بە یاوەریی شاندێکی سەرکردەکانی ئەم بزوتنەوەیە گەییشتە بەغدا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیا عێراقییەکان جەختی لەوە کردەوە کە ، گەلی فەلەستین بەتایبەتی لە کەرتی ڕۆژئاوا ، ڕووبەڕووی شەڕێکی سەرتاسەری و گشتگیریە لەگەڵ دوژمنی زایۆنی دا.
وتیشی: چڕبوونەوەی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی.
ئەلنەخالە بە دەربڕینی ئەمەی کە، خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاواو غەززەو بزوتنەوەکانی دیکەی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا سەرکەوتوو بوونە لە دروستکردنی ڕێگرییەک لە دژی دوژمنی زایۆنیستی، وتیشی: جگە لەمە تەوەرەی خۆڕاگری، ڕژێمی زایۆنیی بە دەیان هەزار موشەکی خۆڕاگری گەمارۆ داوە.
لە لایەکی دیکەوە، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە شاری قودسی داگیرکراو، لاوێکی فەلەستینییان شەهید کرد. ئەم لاوە فەلەستینییە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک ناوچەی "نەبی یەعقوب" لە قودسی داگیرکراو لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تەقەی لێکرا و شەهید بوو.
بە پێی هەواڵێکی دیکە، فڕۆکەخانەی «بن گۆریۆن»ی ڕژێمی زایۆنی بە هۆی هێرشی سایبێری پەکی کەوت.
دوابەدوای هێرشی سایبێری بۆ سەر فڕۆکەخانەی«بن گۆریۆن» لەباکووری سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین،فڕۆکەخانەکە داخراو ئەو وێنانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، قەرەباڵغی گەشتیارانی نێو فڕۆکەخانەکە دەردەخەن.
هەروەها سەرچاوەکانی زمانی عیبری باسی هاککرانی ماڵپەڕەکانی دوو وەزارەتخانەی ڕژێمی زایۆنیستییان کردووە. ئەمڕۆ میدیا عیبری زمانەکان ڕایانگەیاند کە ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردەی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن گروپێکی هاکەری ئەندۆنێزیاییەوە هاک کراوە.