نیسان 18, 2023 18:07 Asia/Tehran
  • هێرشی داگیرکەرانی زایۆنیستی بۆ سەر ئۆردوگای جەنین

سەرچاوەیەکی فەلەستینی هێرشی هێزەکانی زایۆنیستی بۆ سەر شاری جەنین لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن ڕاگەیاند.

لەشکریان و شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان بە بیانووی جیاواز ڕۆژانە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین دەکوژن و یان بریندار و دەستبەسەریان دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی فەلەستین، وەزارەتی تەندروستی هەروەها ڕایگەیاند کە دوابەدوای هێرشی ئەمڕۆی هێزەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای جەنین، ٨ کەس بریندار بوون و ٥ کەسیان بۆ نەخۆشخانەی جەنین گواستراونەتەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە ،لەشکریانی زایونی دوای هێرش بۆ سەر ئۆردوگای جەنین، ماڵێکیان گەمارۆدا کە گومانی ئەوەیان لێ دەکرد کەسانێکی تیدان کە بەنیازی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنن.

کەناڵی عیبری زمانی «کان» ڕایگەیاندووە: هێزە زایۆنیستەکان دوو لاوی فەلەستینییان دەستبەسەر کردووە.

زیاتر لە چوار هەزار و ٨٠٠ دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی دان کە لە نێویاندا ١٧٠ منداڵ و ٣٩ ژن و دەیان کەسی بەساڵاچوو دەبیندرێت.

سەرپەیڤ