May 03, 2023 06:29 Asia/Tehran
  • هێرشی موشەکیی خۆڕاگری بۆ سەر شارۆچکە زایۆنیستیەکان

دوابەدوای شەهیدبوونی دیلی فەلەستینی «شێخ خزر عەدنان» لە بەندیخانەکانەکانی ڕژیمی زایۆنی، هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە بە هێرشی موشەک پێگەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەوروبەری ئەم ناوچەیەیان کردە ئامانج.

شێخ «خدر عەدنان» لە سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، ڕۆژی سێشەممە (٢ی مای) پاش ٨٦ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە بەندیخانەی ڕژیمی ئیسرائیل شەهید بوو.

گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە پەیامگەلی جیاجیاو لە وەڵامی شەهیدبوونی شێخ «خزر عەدنان» جەختیان لەوە کردەوە کە شوێنھاتی ئەم تاوانە لە ئەستۆی ڕژێمی زایۆنییە؛ تاوانێک کە بێ وەڵام نامێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی "شەهاب"، زیاتر لە ٢٠ موشەک ئاراستەی پێگەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەوروبەری کەرتی غەززە کراوە و دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەکانی نزیک کەرتی غەززە بەرز بووەتەوە.

میدیاکانی زایۆنی دەڵێن، لانیکەم موشەکێک بەر شارۆچکەی "سەدیرۆت" کەوتووە و دانیشتوویەکی ئەم شارۆچکەیەش بریندار بووە.

کەناڵی ١٤ی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ماڵێک لە «سدێرۆت» لە دوای ئەم هێرشە بەتەواوی وێران بووە و سوپای ڕژێمی زایۆنیستی فەرمانی بە شارۆچکەنشینەکانی نزیک کەرتی غەززە داوە کە لە شوێنانی نزیک لە پەناگەکان بمێننەوە.

  ڕۆژی ڕابردوو چین و توێژە جیاجیاکانی گەلی فەلەستین بە هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین و بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی، داوایان لە گرووپە چەکدارە فەلەستینییەکان کرد تۆڵەی خوێنی «خزر عەدنان» بکەنەوە.

سەرپەیڤ