جیهادی ئیسلامی: بەرخۆدانی فەلەستین لە سەروبەندی شەڕێکی گەورەدایە لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر
یەکێک لە بەرپرسانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی، لە کاردانەوە بە شەهیدبوونی دوو لاوی فەلەستینی لە تولکەرم، جەختی لەوە کردەوە کە کاروانی شەهیدان تا ئەو کاتەی داگیرکەرانی زایۆنی لە خاکی فەلەستین بن، بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە فەلەستینییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، تێکهەڵچوونی نێوان چەکدارانی فەلەستینی و سەربازانی زایۆنی لە کەمپی نور شەمس لە ڕۆژهەڵاتی شاری تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردنیان ڕاگەیاند کە لە میانەی دا دوو لاوی فەلەستینی بە ناوەکانی "سامر سەڵاح ئەلشافیعی" و "حەمزە جەمیل خەریووش" بە تەقەی ڕاستەوخۆی سەربازانی ڕژێمی زایۆنی شەهید بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی فەلەستین ئەلیوم، «ئەحمەد ئەلمودەلەل»، ئەندامی نووسینگەی سیاسیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، ئاماژەی بەوە کرد کە گەل و خۆڕاگریی فەلەستین لە لێواری شەڕێکی گەورەدان لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی و وتیشی: "ئەم ڕژێمە لە وەهم دا دەژی، بەڵام تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی پێداگریی نەتەوەی فەلەستین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڕژێمە زیاتردەکات.
ئەم ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ڕشتنی خوێنی پاکی شەهیدان لە خاکی فەلەستین ئاگری بەرخۆدان لە دژی ڕژێمی زایۆنی ھەڵدەگیرسێنێت، ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەری قودس لەبەردەم خراپترین قەیراندایە و گەلی فەلەستین جگە لە درێژەدان بە بەرخۆدانی بەرفراوان هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نییە.