خۆڕاگریی فەلەستین: بەرەکانی خۆڕاگری پێکەوە گرێدراون
تاقمە چەکدارە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە بەرەکانی خۆڕاگری و یەکگرتوویی دژ بە ڕژێمی زایۆنی پێکەوە گرێدراون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعەھد، گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە، بەرخۆدان هاوکێشەی غەززە_ قودس، غەززە_ دیلەکانی فەلەستین و غەززە _ گەلی فەلەستینی پتەو کردەوەو پرسی دیلەکانی فەلەستین لە سەرووی ئەولەویەتەکانی بەرخۆدان و شوێنی کۆدەنگیی نیشتمانین و ئەو دیلانە هێڵی سووری ئێمە دێنە ئەژمار.
ئەم بەیاننامەیە بە ئاماژەدان بە تاوانی نوێی ڕژێمی زایۆنی لە مەڕ شەهید کردنی سێ لاوی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا، جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم تاوانە بێ سزا ناڕوات و خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ ناچێت.
گروپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین جەختیان لە یەکڕیزیی بەرەکانی شەڕو یەکگرتوویی بەرەکانی خۆڕاگری کردەوەو ڕاشیانگەیاند کە، بەرخۆدان وەک قەڵا و شمشێری بەرگری لە نەتەوەی فەلەستین و پیرۆزگەکان و دیلەکانی فەلەستین دەمێنێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، قودس قبلەنماو تەوەرەی پێکدادان لەگەڵ دوژمنی زایۆنی و پایتەختی هەمیشەیی فەلەستینە.