May 07, 2023 20:41 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا ڕژێمی زایۆنیی شەرمەزار کرد

یەکێتیی ئەورووپا کردەوەی دڕندانەی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیی لە مەڕ وێرانکردنی قوتابخانەیەکی فەلەستینی لە بەیت لەحم شەرمەزار کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ، وێڕای ئیدانەکردنی ھەنگاوی هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی لە مەڕ وێرانکردنی قوتابخانەیەکی فەلەستینی لە بەیتولموقەددەس کە ٦٠ قوتابیی فەلەستینی وانەیان تێیدا دەخوێند، جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ڕژێمی زایۆنی دەبێ خۆی لە هەر جۆرە خاپوورکردنێکی ماڵ و بیناکانی فەلەستین کە تەنها دەبنە هۆی کوێرەوەریی گەلی فەلەستین، ببوێرێت.

لەم بەیاننامەیەدا یەکێتیی ئەورووپا هەروەها ڕاشیگەیاند کە خاپوورکرانی ئەو قوتابخانە فەلەستینییە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نایاساییە و دەبێ ڕێز لە مافی پەروەردەی منداڵان بگیردرێت.

پێشتر وەزارەتی پەروەردەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین له بەیاننامەیەکدا ئەم کردەوەیەی سوپای زایۆنیی ئیدانه کردو ڕایگەیاند که ئەم کردەوەیه خوێندکاری فەلەستینی له خوێندن بێبەش کردووه .

سەرپەیڤ