ڕێزنانی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لە بەرخۆدانی قارەمانانەی نەتەوەی فەلەستین لە بەرامبەر دەستدرێژکاریی زایۆنیستەکان
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی وێڕای ئیدانەکردنی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، بەرخۆدانی قارەمانانەی نەتەوەی فەلەستین و تاقمە جیهادیەکانی دژ بە دەستدرێژکارییەکانی ئەم ڕێژیمەی بەرز نرخاند .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ڕۆژی (هەینی) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ «زیاد نەخخالە»، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکانی فەلەستین و لەشکرکێشانی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرکەرتی غەززە تاوتوێ کرا.
لەم وتووێژەدا وەزیری دەرەوەی ئێران دەستدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززەو تیرۆرکردنی بە ئامانجی ڕێبەرانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و بەئامانجکردنی ناوچە مەدەنییەکان و کوشتنی خەڵکی بێتاوانی فەلەستین بەتایبەتی ژنان و منداڵان و پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ئەم ڕژێمە ساختەیەی بە توندی ئیدانە کرد.
«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» هەروەها ستایشی بەرخۆدانی قارەمانانەی نەتەوەی فەلەستین و تاقمە جیهادیەکان لە دژی ئەم دەستدرێژییانەی کرد.
ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیش لەم وتووێژەدا وێڕای گەیاندنی سڵاو بە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، سەرۆک کۆمار، حکوومەت و خەڵکی ئێران، دۆخی مەیدانیی خۆڕاگریی بە نایاب وەسف کرد و لە سەر بەردەوام بوونی بەرخۆدانی دژی دەستدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە ھەتا ڕاگیرانی هێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززەو قبوڵ کرانی مەرجەکانی بەرخۆدان لەلایەن ئەم ڕژێمەوە جەختی کرد.