May 21, 2023 05:12 Asia/Tehran
  • خالید مەشعەل: شمشێری بەرخۆدان لە نەخراوەتە کێلانەکەیەوە

سەرۆکی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس" لە ھەندەران ڕایگەیاند: پرسی قودس و مزگەوتی ئەقسا ئەمڕۆ لەسەر مێزی ئەو شەڕەیە کە دوژمنی زایۆنی هەوڵدەدات بە هەر شێوەیەک بێت بە قازانجی خۆی بیقۆزێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، خالید مەشعەل سەرۆکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕۆژی شەممە لە ھەندەران، لە لێدوانێکدا لە دووهەمین کۆنفرانسی مەجازیی پێشەنگەکانی پشتیوانیی قودس و فەلەستین لە نێو ئوممەتدا، جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایۆنی بە پشتبەستن بە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان تاوانی دژی نەتەوەی فەلەستین گەیاندە ئەوپەڕی خۆی و بە ھەرچییەک لە بەردەستی دایە ھەوڵ بۆ دابەش کردنی مزگەوتی ئەقسا دەدات لە ڕووی کات و شوێنەوە بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی پیلانە وەیشومەکانی.

مەشعەل وتیشی، شەڕی شمشێری قودس پەیامێک بوو بۆ هەموو جیهان بەو مانایەی کە بەرخۆدان هەر ماوەتەوە و بەردەوامیش دەبێت لە بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقسا.

ئەم بەرپرسەی حەماس بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەموو نەتەوەی فەلەستین لە قودس و کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ بۆ بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا ڕاپەڕیون، وتیشی:غەززە لە جەنگەی شەڕی شمشێری قودس دا بە هانای پاسەوانان و پارێزەرانی مزگەوتی ئەقساوە ڕۆییشت و  ئەم پەیامە بە دوژمن گەیاند کە شمشێری قودس هێشتا نەخراوەتە کێلانەکەیەوە.

سەرپەیڤ