بەدواداچوون بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی گرووپە خۆڕاگرەکان
یەکێک لە سەرۆکانی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، بەردەوام لە کۆبوونەوەدان.
«موشیر ئەلمیسری» یەکێک لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند؛گروپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین، بە مەبەستی وەڵامدانەوەی هێرشە یەکبینەکانی سەر مزگەوتی ئەقسا و کۆبوونەوەی کابینەی توندڕەوی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایونی لە ژێرخانەی مزگەوتی ئەقسادا بەردەوام لە کۆبوونەوەدان.
هەروەها "حازم قاسم" وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە توییتێکدا جەختی لەوە کردەوە؛ گەلی فەلەستین بەردەوامە لە خەباتی خۆیان بۆ ڕزگارکردنی قودس.
وتیشی: بەدڵنیاییەوە گەلی فەلەستین لە شەڕی شوناسی قودس سەردەکەوێت، چونکە ئەم میللەتە خاوەنی ماف و خاک و مێژوو و ئەم شوێنەیە.
مزگەوتی ئەقسا لەم دواییانەدا شاهیدی هێرشی ئەو زایۆنییانە بوو کە بە پشتیوانیی لەشکریانی ڕژێمی زایۆنی و بە کۆمەڵ چوونەتە ناو ئەم مزگەوتەوە.
زایۆنیستەکان بە چڕکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، هەوڵ دەدەن بنەمایەک بۆ دابەشکردنی کات و شوێنی ئەم مزگەوتە دابین بکەن.
هەروەها «موسا ئەبو مەرزوق» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماسیش لە لێدوانێکدا جەختی کردەوە،ئەم تاوانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ جارێکی تر نیشانی دا کە ئێمە لەبەردەم پلانێکی زایۆنیستیداین کە هەوڵی بنبڕکردنی بەرخۆدانی پەرەسەندوو لە کەناری ڕۆژئاوا دەدات،بۆیە پێویستە وڵاتانی عەرەبیش واز لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بهێنن و بەرەو پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین و خۆڕاگری هەنگاو بنێن.