ته‌مووز 04, 2023 14:32 Asia/Tehran
  • میدیای زایۆنیستی: سوپای ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی جەنین دا بە ئامانجەکانی خۆی نەگەیشت

فەرماندەرانی سوپای ڕژێمی داگیرکەرو ڕێکخراوەی ھەواڵگری و ئاسایشتی نێوخۆیی (شاباک) بە «بنیامین ناتانیاھۆ»یان ڕاگەیاندووە کە: بە ئامانجەکانیان لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی جنین دا نەگەییشتوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعەرەبییە، کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای داننان بە شکستی دەسدرێژییەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شاری جەنین و ئۆردوگاکەی، ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پێشووی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە جەنین سەرکەوتو بایە، ئەوا بە هیچ شێوەیەک پێویستی بەو ئۆپەراسیۆنەی ئێستا نەدەبوو.

ڕۆژنامەی "هائارێتز"ی زایۆنیش لە سەروتاری خۆیدا هەروەها هێرشی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری جێنین بە "ئۆپەراسیۆنی وەهم" وەسف کردو جەختی لەوە کردەوە کە بە ئامانجگرتنی ئەم ئۆردوگا فەلەستینییە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە و نابێتە هۆی لاوازبوونی بناغەکانی بەرخۆدان.

ئەمڕۆ بۆ دووهەمین ڕۆژ لەسەر یەک، هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی درێژەیان بە دەستدرێژیی بەرفراوان و سەرتاسەریی وشکانی و ئاسمانی بۆ سەر شاری جێنین و ئۆردوگای پەنابەرانی لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا دا. ئەم ئۆپەراسیۆنە دەست درێژکارانە نوێیە بۆ سەر جێنین لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە دەستی پێکرد.

سەرپەیڤ