زۆرتربوونی ڕێژەی شەهیدانی فەلەستین لەئاکامی پەلاماری زایونیستەکان بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i422348-زۆرتربوونی_ڕێژەی_شەهیدانی_فەلەستین_لەئاکامی_پەلاماری_زایونیستەکان_بۆسەر_لێواری_ڕۆژئاوا
ڕێژەی شەهیدانی فەلەستین لەئاکامی پەلاماری زایونیستەکان بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا گەیشتە سەدو سێ کەس.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2023 15:00 Asia/Tehran

ڕێژەی شەهیدانی فەلەستین لەئاکامی پەلاماری زایونیستەکان بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا گەیشتە سەدو سێ کەس.

وەزارەتی دەرمان و تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕێژەی شەهیدانی لێواری ڕۆژئاو هەر لە هەڵمەتەکەی حەوتی ئۆکتۆبرەو تاکوو ئێستا بەلەبەرچاوگرتنی شەهیدانی جنین و قلقیلیە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوەو بە شەهیدبوونی گەنجێک بەهۆی قورسی برینەکەی لە تولکەرەم گەیشتە سەدو سێ شەهید.

کەناڵی جەزیرەش ڕایگەیاند کە لەئاکامی پەلاماری زایونیستەکان بۆسەر کەرتی ڕۆژئاوا چوار کەسی دیکە شەهید کراون.

هاوکات سەرچاوە فەلەستینیەکانیش رایانگەیاند کە گەنجێکی فەلەستینی لەئاکامی تەقەی زایونیستەکان لە شاری قلقیلیە شەهید بوە.

وەزارەتی دەرمان و تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕێژەی شەهیدانی پەلاماری داگیرکەران بۆتە چوار کەس و کە سێ سەهیدەکەی جنین و شەهیدەکەی قلقیلیە لەخۆ دەگرێ.

هاوکات چەکدارانی زایونی خەڵکێکی زۆریان لە قلقیلیە دەست بەسەر کردوەو هەڵیشیان کوتاوەتە سەر شاری توباس و شارۆچکەی بەیت ئەمر لە باکوری ئەلخەلیل.