کەڵکوەرگرتنی ڕژیمی زایونی لە چەکی نائاسایی لە شەڕەکەی غەززەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i422393-کەڵکوەرگرتنی_ڕژیمی_زایونی_لە_چەکی_نائاسایی_لە_شەڕەکەی_غەززەدا
کارگێڕی نەخۆشخانەی شفای غەززە ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونی لە شەڕەکەی غەززەدا، لەچەکی نایاسایی کەڵک وەردەگرێ.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2023 05:30 Asia/Tehran

کارگێڕی نەخۆشخانەی شفای غەززە ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونی لە شەڕەکەی غەززەدا، لەچەکی نایاسایی کەڵک وەردەگرێ.

محمد ئەبوو سەلمیەی کارگێڕی نەخۆشخانەی شفای غەززە وێڕای ئاماژە بەوەی کە جۆرەها لە لەشسووتاوی بریندارانی دەستی ڕژیمی زایونی بەهۆی کەڵکوەرگرتنی ئەو ڕژیمەیە لە چەکی نەناسراوو لە شەرەکەی غەززەدا، هاوکات وریایشی دا سەبارەت بە لەکۆنتڕۆڵ دەرچوونی نەخۆشخانەکان کە سیستمی دەرمانی خستۆتە سەروبەندی لەکارکەوتن.

کارگێڕی نەخۆشخانەی شفای غەززە  وتی: ژومارەی بریندارەکان بێ وێنەن، بەجۆرێک کە تووشی کەمی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکین و هەربۆیە ئیکیپە پزیشکیەکان لەوە زیاتر ناتوانن ئەو بارە قورسە هەڵبگرن.

کارگێڕی نەخۆشخانەی شفای غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە زۆرتر لە سەد بریندار لەو نەخۆشخانە خەوێندراون و بەشی زۆریشیان سەدی هەشتا سووتاون،  لەکاتێکدا لێهاتوویی بەشێ لەشسووتاوی ئێمە لەم نەخۆشخانە هەرتەنیا دە تەختە.