تشرینی یه‌که‌م 28, 2023 13:00 Asia/Tehran

سەرۆکی بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لەدەرەوە ڕایگەیاند کە شەڕی زەمینی بۆسەر غەززە بەڕێوەیە.

سەرۆکی بزاڤی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لەدەرەوە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە شەڕی زەمینی بۆسەر غەززە بەڕێوەیەو دەکەوێتە قۆناغێکی مەترسی داریش پێداگری کرد کە ئەمریکا بەشداری شەرەکەی غەززەیە.

مەشعەل هەروەها ڕایگەیاند کە واشینگتۆن هەنووکە لەو شەرەدا بەهۆی پیلانگێڕی و کارگێڕی هاوبەش و بەشداری تەاو بەشدارە لە بەڕێوەبردنی شەڕێکی زەمینی دا، چونکە ئیسڕائیل ناتوانێ خۆ بۆ شکستێکی دیکەی وەک شکستەکەی حەوتی ئۆکتۆبر بگرێ.

سەرۆکی حەماس لەدەرەوەی فەلەستین وێڕای ئاماژە بەوەی کە واشێنتۆن چەند ڕێباز پێوشوێن دەگرێ وتی کە ڕێگەی یەکەمی ئەوەیە کە بەشێوەی وشکانی نەیەتە نێو غەززە، تاکوو دەرفەتی درێژخایەن بدرێ بە ئیسڕائیل و هێرشی ئاسمانی بکاتە سەرغەززە، ڕێگەی دووهەمیش ئەوەی کە واشینتۆن لەگەڵ پسپۆڕەکانی دێتە نێوو هێزی لێهاتووی خۆی بۆ ڕزگارکردنی گیراوەکان بەکار دەباو، ژینڕاڵەکانی بەڕی دەکاو لە جبەخانەی پێشکەوتووش کەڵک وەردەگرێ. 

سەرپەیڤ