تشرینی یه‌که‌م 28, 2023 19:50 Asia/Tehran

لە کاتێکدا پێمان ناوەتە بیست و دووەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا کە پەلامارە قورس و بێ وێنەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە هەر بەردەوامە و لە لایە دیکەشەوە جم و جۆڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ دزە کردنە نێو غەززەیش بەرەوڕووی بەرخۆدانی بتەو و کۆڵنەدەرانەی خۆڕاگریی فەلەستین بۆتەوە و بێ ئاکام ماوەتەوە.

هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو لە چەن میحوەرەوە هەوڵیان دا کە بە پشتیوانیی پەلاماری قورسی ئاسمانیی قورس و بی ووێنە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە ببەزێنن و دوابەدوای ئەوە بوو کە شەڕ و پێکدادانی یەکجار قورسیان لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگریی دەست پێ بوو و یەکینەکانی قەسامیش ڕایگەیاند کە خەریکی بەرپەرچدانەوەی هێرشی زەوینیی ئیسراییل بۆ سەر بەیت حانوون و ڕۆژهەڵاتی ئەلبەریج"ین و شەڕ و پێکدادانێی قورس ئێستایش هەر بەردەوامە.

پەلاماری شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی لە راستیدا هەوڵێکی بەربڵاو بوو بۆ هاتنە نێو غەززەوە، بەڵام تا ئێستا هەر بێ ئاکام ماوەتەوە. لە کاتێکدا کە زایۆنییەکان چەندین جار هەوڵیان داوە لە ڕێگای زەوییەوە بێنە نێو غەززەوە و یەکێک لە دڕندانەترین هێرشەکانیان ئەنجام بدەن، بەڵام کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی هەرجارەو سەرباری دەسپێکردنی پەلامارەکەیان بۆ هاتنی زەوینی بۆ نێو غەززە، ڕادەگەیەنن کە ئەم هەڵمەتە هەڵمەتی سەرەکی نییە و تەنیا هەڵمەتێکی بەرتەسکە و یان درێژەپێدەری هەڵمەتەکەی پێشوویە. 

"ئوسامە حەمدان" لە ڕێبەرانی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند؛ ئەوەی تا ئێستا داگیرکەران لە غەززە کردوویانە، هەوڵێکە بۆ خوڵقاندنی وێنایەک لە سەرکەوتن  و ئیسراییل بانگەشە دەکات کە هەڵمەتەکەی شەوی رابردوو ، هەڵمەتێمکی زەوینی پلانبۆداڕێژراو نییە، بۆ ئەوەی ئەگەر تووشی شکست بوو، خۆی نەخاتە تەنگانە و دۆخێکی جێیشەرمەزاری. 

عزت الرشق لە ڕێبەرانی حەماسیش پێی داگرت کە یەکینەکانی عززەدین قەسام و هەموو هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بە هەموو تواناوە ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی دەسرێژکارییەکان و پووچەڵ کردنەوەی هەرچەشنە پەلاماری ڕژێمی زایۆنین. 

سەرپەیڤ