تشرینی دووه‌م 02, 2023 16:30 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وێڕای سپاس لە جەنگاوەرانی خۆڕاگری لە غەززە ڕآشیگەیاند کە خەڵکی فەلەستین سەرەڕای سەرجەم دڕندەکاریەکان، بەوپەڕی هێزمەندیەوە دەستیان بە شەڕ کردوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری جەزیرە ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، ئەمڕۆ لەمیانەی گوتارێک ڕایگەیاند کە شەڕەکەی غەززە شەڕێکی چارەنووسسازە لەنێوان نئۆنازیەکانی سەربە کۆلۆنیالیزم لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بڕاوایان بە ژیانی شارستانی و هاوژیانی ئاشتیانە هەیەو خۆڕاگری خەڵکی فەلەستین پیلان و بەرنامەی ڕژیمی زایونی بۆ پێکهێنانی نوکبەیەکی نوێی تووشی شکست کرد.

ئیسماعیل هەینە ووێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بنیامین نەتانیاهۆ ئامادەیە کە بۆ خۆهێشتنەوەی خۆی و هاوڕێ توندئاژۆکانی تەڕو وشک پێکەوە بسووتێنێ و پێداگریشی کرد کەبە لایەنە نێودەوڵەتی و نێوبژیوانەکانمان وتوە کە پێویستە بەخێرایی بەر بگیرێ بەم ژینۆسایدو دڕندەکاریانە.

هەنیە وتی کە بزوتنەوەی حەماس گەڵاڵەیەکی تەواوو هەمەلایەنەی هێناوەتە ئاراوە، کە یەکەم شتی ڕاگیرانی دەستدرێژکاری  دڕندەکاری و کردنەوەی بازگەکانەو دواتر پێویستە ڕێککەوتن لەسەر ئاڵووگۆڕی گیراوەکان بکرێ و دواجاریش پێویستە ڕێگەیەکی سیاسی بۆ پێکهاتنی ولاتێکی سەربەخۆی فەلەستینی بە پێتەختی قودسی پیرۆز هاوڕێ لەگەل دیاریکردنی مافی چارەنووس بکرێتەوە، بەڵام نەتانیاهۆ کەمتەرخەمی کردوەو خەڵکەکەی خۆی بە بەڵێنی درۆ هەڵدەخەڵەتێنێ.

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە کۆتایی گوتارەکەی دا سپاسی کرد لە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی و ئازادیخوازانی جیهان لەبەر پاڵپشتیە مێژویەکەیان لە خەڵکی فەلەستین و سڵاویشی کرد لە هەموو بەرەکانی خۆڕاگری بەتایبەت لە لوبنان و ئێراق و سووریاو یەمەن لەبەر هەڵوێستی ئاشکرایان و بانگهێشتی کردن کە هەروا بەردەوام بن لەسەر بزاڤە وەڕێکەوتوەکەیان لەسەر شەقامەکانی سەرانسەری جیهان کە سەری سەرجەم چاودێرانی سوڕماندوەو شوێن و پێگەی فەلەستین و ئامانجە دادپەروەریەکەی لەنێو دڵی بە ملوێنەها کەس نیشان داوە.

سەرپەیڤ