جەهادی ئیسلامی: ئۆردوگای جەبالیا بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆردومان کرا
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین جەنایەتی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای ئاوارەکانی جەبالیای شەرمەزار کرد و راشیگەیاند: دوژمن دووەم کوشتارەکەی لە جەبالیا بە پشتیوانیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی جێبەجێ کرد.
لە درێژەی بەیاننامەکەی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستیندا هاتووە: دوژمن تۆڵەی زەبر و زیانی سەربازیی خۆی بە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی و منداڵان دەستێنێتەوە و هەوڵ بۆ تیابردنی گەلی فەلەستین دەدات.
وەزارەتی وەزارەی دەرەوەی سوریایش بە شەرمەزار کردنی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە، بە جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی ناوی هێنا. لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە کە جەنایتە تازەکەی ڕژێمی زایۆنی جەنایەتەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی چل و پەنجاکانی سەدەی ڕابردوومان وەبیر دێننەوە، لەوان قەڵاچۆ کرانی دانیشتووانی دەیریاسین و کەفەر قاسم.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەروەها هەڵوێستی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی سەبارەت بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی مافی بەرگری لە خۆی هەیە بە قێزەون وەسف کرد و وتیشی کە ئەو چەشنە هەڵوێستانە، ڕژێمی زایۆنی زیاتر تین دەدات بۆ کاول کردنی نەخۆشخانەکان، ئۆردوگاکان و ماڵی فەلەستینییەکان.
وەزارەتی ناوخۆی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ژماری بەرایی شەهیدان و بریندارانی کوشتارەکەی ئۆردوگای جەبالیای بە چوارسەد کەس ڕاگەیاندووە و جەختیشی کرد زۆربەی قوربانیانی ئەو جەنایەتە ژن و منداڵن.
شایانی باسە ڕژێمی زایۆنی سێشەممەی رابردوویش ئۆردوگای جەبالیای بۆردومان کردبوو.