حەماس: ئەمریکا لە شەڕی غەزەدا پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی دەکات
یەکێک لە سەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: ئەمریکا لە شەڕی دژ بە غززەدا پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی دەکات.
"عەلی بەرەکە" وتی: خەڵکی فەلەستین بە بۆمبە مۆدێرن و پێشکەوتووەکانی ئەمریکا خەریکە قەڵاچۆ دەکرێن.
بەرەکە وتیشی: ئێمە پێمان ناوەتە قۆناغی خۆڕاگرییەوە و ڕژێمی زایۆنی خەریکە بەرەو تیاچوون دەڕوات و وڵاتانی سازشکاریش دەبێ پێداچوونەوە بکەن بە سەر سیاسەتەکانیاندا. ئەم ئەندامەی حەماس جەختی کرد؛ هێزی خۆڕاگری بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا و هەروەها سەربەرزی و سەربەستی ئومەتی عەرەبی دەکات. بەرەکە بە دەربڕینی ڕێز و سوپاس بەرامبەر بە هێزە چەکدارەکانی یەمەن کە هاتنە مەیدانەوە بۆ پشتیوانی کردن لە خۆڕاگریی فەلەستین، وتیشی: کاتێک کە مووشەک و درۆنەکان لە یەمەنەوە دەتەقێندرێن، ئەو پەیامە بە ئێمە دەگات کە یەمەن هەرگیز گەلی فەلەستین بە تەنیا ناهێڵێت.
ئەم ڕێبەرەی بزووتنەوەی حەماس هەروەها پێداگرت: دوژمنی زایۆنی تەنیا لە زمانی زۆر و خۆڕاگری تێدەگات و ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا دەرکەی ڕزگارکرانی بۆ وڵاتی فەلەستین کردەوە و ئەگەری شکسهێنانی ڕژێمی زایونی بووە بە ڕاستییەک.
عەلی بەرەکە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: دواهاتەکانی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسە تەنیا بە کەرتی غەززە بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکوو بازنەکەی تا هەموو وڵاتان بڵاو دەبێتەوە.