پشت ڕاست کرانەوەی چوونەودەری لانی کەم ١٠٠ هاووڵاتی بەریتانیایی لە غەززە
جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی دا کە زیتر لە ١٠٠ شارومەندی ئەم وڵاتە لەڕێگەی تێپەڕگەی ڕەفەح ،غەززەیان بە جێ هێشتووە
لەحاڵێکدا کە لاگری ڕۆژئاوا لە ڕژێمی زایۆنی لەشەڕی زاڵمانە لەدژی فەلەستینیەکان بەردەوامە ، چوونەدەری زیاترلە ١٠٠ شارومەندی بەریتانیاییە لە غەززە زۆرباسی لێوەکراوە.
ڕۆژێک دوای بڵاوکرانەەی ئەم هەواڵە میدیا ڕۆژئاواییەکان لە بارەی بەرایی میسر بۆ چوونە دەری سەدان کەس لە شارومەندانی وڵاتانی دەرەکی لە غەززە ، کاربەدەستێکی بەریتانیایی لەم بارەوە بیروڕای دەربڕی.
ئولیوردودن " جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەوتووێژی ڕۆژی یەکشەممە ئەمڕۆ لەگەڵ کەناڵی بی بی سی هەواڵەکان لە بارەی چوونە دەری ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە لە غەززەی لە ڕێگەی تێپەڕگەی ڕەفەحی میسر پشت ڕاست کردەوە . پێنجشەممەی حەوتەی ڕابردوو بوو کە وەزاڕەتی دەرەوەی میسر لە جمووجوڵی ئەم وڵاتە بە مەبەستی بردنە دەری نزیک حەوت هەزارکەس لە هاووڵاتیانی دەرەکی لەکەرتی غەززە هەواڵی دابوو.
لەبەیاننامەی وەزاڕەتی کاروباری میسر جەخت کرابوو کەئەم وڵاتە لە ڕێگەی تێپەڕگەی رەفەح خەرێکی ئامادەبوون بۆ هاسانکاری بردنەدەری نزیک بە حەوت هەزارشارومەندی دەرەکی لەزیاتر لە شەست وڵات لە غەززەیە .ئولیوردودن جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتووێژی ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ بی بی سی وتی: ئێمە لە نزیکەوە خەرێکی هاوکاری کردنین وهیوادارین کە تێپەرگەی ڕەفەح ئەمڕۆ بکرێتەوە وشارومەندانی بەریتانیایی زۆرترغەززە بەجێ بێڵن .