ڕژێمی زایۆنی کۆنۆانسیۆنە چوارفاقانەکانی ژنێڤ"ی" بنپێکردووە
جێگری کاروباری نێودەوڵەتی ومافی مرۆڤی وەزاڕەتی دادئەستێنی بەئاماژە دان بەمەکە ڕژێمی زایۆنی کۆنۆانسیۆنە چوارفاقانەکانی ژنێڤی لەپەلامارکردنە سەر غەززە بنپێکردووە، وتی: پرس ومژاری فەلەستین پێویستی بە دەسوەردانی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی دان بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی هەیە
"عەسکەر جەلالیان" جێگری کاروباری نێودەوڵەتی ومافی مرۆڤی وەزاڕەتی دادئەستێنی وتی: ئەم جەنایەتانە لەگەڵ هیچکام لە هاوسەنگیەکانی مافی نێودەوڵەتی یەک ناگرێتەوە.
کاروکردەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە لەگەڵ ڕەهەند وهاوسەنگی نێودەوڵەتی یەک ناگرێتەوە. جەلالیان سەرەتا ئاماژەی دایە ڕەهەندی بەربڵوتری جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی غەززە ووتی: ئەو شتەی لە غەززە لە زیاتر لە بیست ڕۆژ ڕووی داوە ، لەگەڵ هیچکام لە ڕەهەند وهاوسەنگیەکانی مافی نێودەوڵەتی یەک ناگرێتەوە.
جێگری کاروباری نێودەوڵەتی ومافی مرۆڤی وەزاڕەتی دادئەستینی بەئاماژەدان بەمەکە زاینۆمیەکان بانگەشە وئیدعای پڕوپوچ یان هێناوەتە ئاراوە کەتەنیا بۆ هاوپەیمانەکانیان کەلەهەر دۆخ ووەزعێکدا لە تەنیشتیان دا دەوەستن، جیی پاسادانەوەوگرینگە ، ڕایگەیاند : ئەم ئیدعا وبانگەشە پڕوپوچانە وکاروکردەکانی هاوشێوەی لە عورف ومافی نێودەوڵەتی وهەروەها لە مافی دوژمنکاریە چەکدارەکان، مافی نێودەوڵەتی مرۆڤ دوستانە ولە چوارچیوەی بڕیارناەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان وئەنجومەنی ئاسایش پاسادراوو بەرگرێکارانە نیە .