تشرینی دووه‌م 07, 2023 19:40 Asia/Tehran

وتەبێژی یەکینەکانی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس وتی: هێزە خەباتکارەکانمان بە دەیان گوللەهاوەن هێزەکانی دەسدرێژکاری زایۆنییان دایە بەر پەلامار و زەبرێکی قورسیان لێدان.

ئەبوعوبەیدە، وتەبێژی یەکینەکانی قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: هێزە خەباتکارەکانی قەسام لە ماوەی چل وهەشت کاتژمێری ڕابردوودا بیست و حەوت ئۆتۆمبێلی سەربازییان لە بەرەکانی شەڕدا بە تەواوی یان بەشێکیان تێکشکاندووە. ئەبووعوبەیدە وتیشی: هێزە خەباتکارەکانمان بە دەیان گوللەهاوەن هێزی دەسدرێژکاریان دایە بەر پەلامار و لەگەڵیان تێکهەلچوون و زەبرێکی قورسیشیان لێدان.

وتەبێژی یەکینەکانی قەسام،  هەروەها ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هێزە خەباتکارەکانمان بە مووشەکی ئەلیاسینی ١٠٥ تانکی شەشەمین تانکی ڕژێمی داگیرکەریان تێکشکاند و هێزە تایبەتەکانی دوژمنیان بە ڕاکێتی «تی بی جی» کردە ئامانج کە لە باڵەخانەیەکدا سەنگەریان گرتبوو. بە پێی هەواڵێکی دیکە میحوەری باکووری ڕۆژاوای ئەلنوسیرات و ئەلزەوایدەی غەززە لە شەوانەڕۆژی ڕابردوودا پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین و داگیرکەرانی زایۆنییان بە خۆوە بینیوە کە بەنیازی داگیرکردنی ئەم ناوچەیە بوون.

سەرپەیڤ