تشرینی دووه‌م 11, 2023 13:51 Asia/Tehran
  • توندترین تێکەلچوون وبۆردمان لەکاتی دەسپێکرانی پەلاماری زەوینی بۆ سەر غەززە

سەرۆکی نەخۆشخانەی شەفالەغەززە وتی ئیسرائیل بەنیازە هەموو نزامی سەلامەت لە غەززە لە کار بخات

هەرئێستاکە دەوروبەری نەخۆشخانەی شەفالە شاری غەززە بووە بە گۆڕەپانی بۆردمانی قورسی ڕژێمی زایۆنی.سەرچاوەفەلەستینیەکان وتیان ، هاوکات، تێکەڵچوونی قورسیش لە نێوان هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین وسەربازانی ئیسرائیل لە جەریان دایە.

ئیسرائیل هێشتا ئاڵقەی گەمارۆلەدژی شاری غەززەلەباکووری کەرتی غەززەی تۆکمە نەکردووە وهەتا لێوارەکان دەخاتەژێر ئاگرباران.

چاودێران دەڵێن مەبەستی رژێمی زایۆنی لەپەلامارکردنە سەرنەخۆشخانە گوێزرانەوەی ئەم پەیامە بۆ دانیشتووانی غەززەیە کەهیچ جێگای ئەم کەرتە ئەمن نیە.بەپێی ڕاپۆرتی بڕێک لە سەرچاوەکان  خۆڕاگری ئیسلامی لە فەلەستین ئەمشەو توانیی چواردە سەربازی ئیسرائیلی بکۆژێت وهەتا چەندکاژیر لەمەوبەریش تەرمەکانیان لە تەنیشت تانکە زیان وێکەوتووەکان ، بینراوە.

 

 

سەرپەیڤ