خۆڕاگری فەلەستین : داگیرکەران بەپەلامارکردن بۆسەر ٥نەخۆشخانە ، قەڵاچوویان ئەنجام دا
ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاندکە لە ١٨ئامبۆلانس کەلەشاری غەززە چالاکیان دەکرد، ئێستا تەنیا ٧ ئامبۆلانس ماونەتەوە
گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین بەیانی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش وتیان : وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بۆ تەبرەئە کردنی خۆی لە قەڵاچووی منداڵان ، دروو وبانگەشەی نادروست بڵاو دەکاتەوە.
لەم بەیاننامەیەدا پیداگری کراوە: سوپای داگیرکەران بەپەلاماروبۆردمان کردن لەدژی ٥ نەخۆشخانە لەکەرتی غەززە ژنوساید ی ئەنجام داوە.
گروپە فەلەستینیەکان وتیان: ئێمە لە ڕێکخراوی نەتەوەکان داوامان کرد کە بۆ لەقاودانی ڕاستیەکان، وپێشگیری کردن لە ساختە کردنی ڕاستیەکان ، لە نەخۆشخانەکانی غەززە سەردان بکەن .
لەم بەیاننامەیەداهاتووە: هەوڵی داگیرکەران بۆ نیشان دانی ڕواڵەتی مرۆڤ دوستانەلەخۆ، دوای نەسلمێندرانی بانگەشەکانیان لەمەڕبەنزامی بوونی نەخۆشخانەکان ئەنجامی گرت. لەلایەکی تر ، ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کەلە هەژدە ئامبۆلانسێک کەلەشاری غەززە چالاکیان دەکرد، تەنیا عەوت ئامبۆلانس ماوەتەوە.