بەردەوامیی هێرشی ئاسمانی و زەمینی لەلایەن زایۆنیستەکانەوە بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی غەززە
هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە و پاپۆڕە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەو کەرتە بوردومان دەکەن.
فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی، ناوەندێکی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕۆژئاوای شاری غەززەیان بۆردومان کرد کە لەو ھەنگاوەی زایونییەکاندا ٢ فەلەستینی شەھیدو ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون.
ناوچەی «ئەلسەحابە» لە ڕۆژھەڵات و ناوچەکانی ڕۆژئاوای غەززەش لەژێر ئاگری قورسی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی دان و پاپۆڕە جەنگیەکانی ئەم ڕژێمەش خەریکی بوردومان کردنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کەرتی غەززەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی ماڵێکی مەدەنییان لە ڕۆژهەڵاتی «خان یونس» بۆردومان کردووە کە لە ئێستادا هێزەکانی فریاگوزار خەریکی دەرھێنانی شەهیدو بریندارەکانن لە ژێر داروپەردوودا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەشی تەندروستی و دەرمانی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەیەک بریندار لە کۆمەڵگەی چاودێریی تەندروستیی ئەلشیفا لە غەززە بەهۆی پچڕانی کارەباوە شەهید بوونە.
هەروەها شەڕی زەمینی لە نێوان خەباتکارانی خۆڕاگری و هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری «بەیت حانون»، «جبالیا»، ناوچەی تاوەرەکانی «ئەلعەودە» و «بەیت لاحیە» لە باکووری شاری غەززە بەردەوامە.