ئەبوو عوبەیدە: خەونی دوژمن سەبارەت بە لەنێوچوونی خۆڕاگری هەوڵێکە لەپێناو هەڵاتن لەبەر شکست
وتەبێژی گوردانەکانی عیزەدین قەسام لقی جەنگی حەماس ڕایگەیاند کە خەونی پووچی سەرۆکی دوژمنەکان لەپەیوەند لەگەڵ لەنێو بردنی خۆڕاگری هەوڵێکە لەپێناو هەڵاتن لەبەر شکست.
ئەبووعوبەیدە دوێنێ ڕایگەیاند زایونیستەکان هەروا لەژێر زەبری گورچکبڕی دژواری جیهادگەرانی قەسام دا دەبن و بەرەوپێش چوونی زۆرتری دوژمن دەبێتە هۆی زیانی زۆرتر بۆ ئەوان.
ناوبراو پێداگری کرد کە خەونی پووچی سەرۆکانی دوژمن لەپەیوەند لەگەڵ لەنێوبردنی خۆڕاگری هەوڵێکە لەپێناو هەڵاتن لەبەر شکست.
وتەبێژەکەی قەسام وتی کە جیهادگەرەکانمان لەدوای تێپەڕینی سی و هەشت ڕۆژ لە شەڕ هەروا بەردەوامن لەسەر بەربەرەکانی لەگەڵ داگیرکەران و جبەخانەکانیان لە غەززەو بەیت حانوون.
ناوبراو ڕایگەیاند کە جیهادگەرانی قەسام لەماوەی چل و هەشت کاتژومێری ڕابردوو بیست زرێپۆشی دوژمنیان بەگشتی و بەتەواوی لێک بڵاو کردوە.
ئەبووعوبەیدە هەروەها وتی کە جیهادگەرانی قەسام ئەمرٶ حەشارگەکانی دوژمنیان بە ڕاکێتی دژی تاکەکەس دایە بەر هێرش و هەربۆیە وەبیر داگیرکەران دێنینەوە کە ئیسحاق شامیرو ڕابینیش خەونی لەنێوبردنی خۆڕاگریان هەبوو لەکاتێکدا ئەو کات هێزی ئێمە لەئێستاش کەمتر بوو.
ناوبراو وتی کە بیرو بڕوامان بە یارمەتی خوداو دادخوازانە بوونی پرسی فەلەستین نابێتە هۆی ئەوەی کە ئەرکی پاڵپشتی لە فەلەستین لە ئومەتی عەرەبی و ئیسلامی لەدەست بچێ.
ئەبوو عوبەیدە بە ڕاشکاوی وتی کە براکانمان لە قەتەر هەوڵێکی زۆریان دا بۆ ئازادی گیراوەکانی دوژمن بریتی لە ژن و منداڵ لەبەرامبەر ئازادی سەرجەم دووسەد منداڵ و حەفتاو پێنج ژنە فەلەستینیەکەی نێو گرتوخانەکانی ڕژیمی زایونی.
ناوبراو وتی: دوژمن خوازیاری ئازادی سەد گیراوی غەززەیە و ئێمەش بە نێوبژیوانەکانمان ڕاگەیاندوە کە لەمیانەی ئاگربڕێکی پێنج ڕۆژی دا دەتوانین گیراوەکان ئازاد بکەین بەو مەرجەی لەو ماوەدا شەڕ ڕاوەستێ و یارمەتی مرۆیی بگاتە سەرانسەری کەرتی غەززە.