کەنەدا: کوشتنی منداڵانی فەلەستین دەبێ کۆتایی پێبدرێت
"جاستین ترودۆ" سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کە لەسەرەتای ئۆپراسیۆنی " باهۆزی ئەقسا " خەرێکی داکۆکی لە ئیسرائیل بووە، ڕۆژی چوارشەممە ئەمڕۆ خوازیاری ڕاگیرانی قەڵاچووی ژنان ،مندالان ومیرمنداڵانی غەززە بووە
هاوکات لەگەڵ تەشەنای زەخت وگوشارەکانی بیروهزری گشتیی لەوڵاتانی جۆربەجۆری جیهان ، پەلاماربۆسەرنەخۆشخانەی شەفالە غەززە دەنگی یەکێ لە پشتیوانانی ڕۆژئاوایی ئیسرائیلی دەرهێنا . جاستین ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا " توندترین ڕەخنەی خۆی لە ئیسرائیل لەکاتی شەڕلەدژی حەماس ڕاگەیاند. ئەووکاربەدەستانی تری کەنەدایی زۆرجارڕایانگەیاندووە کەلە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگری کردن لە خۆ لەبەرامبەر حەماس پشتیوانی ئەکەن. ژماری زۆربانی زیانی ناسەربازی غەززە لە پەلامارەکانی ئیسرائیل بووەتەهۆکەکەنەدایش وەکووئەمریکا وهاوپەیمانەکانی نیگەرانی دەرببڕن . نوسینگەی زانیاری گەیاندنی حکۆمەت لە غەززە ڕایگەیاند لەماوەی ٣٨ ڕۆژ شەڕی زایۆنیەکان لەدژی فەلەستینیەکان ١١٢٤٠کەس شەهید بوون کە ٤٦٣٠کەس لەو شەهیدانە منداڵ و٣١٣ کەسیش ژنن. سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەوتاردانی ڕۆژی چوارشەممەی خۆی سەرەتا لەسەر" مافی ئیسرائیل بۆ بەرگری کردن لە خۆ لەبەرامبەرپەلامارەکانی ترۆریستی 'جەختیان کرد ولە درێژەدا دەستی دایە ڕەخنە وگازەندە لەپەلامارەکان لەدژی کەسانی سیڤیل بەتایبەت ژنان ومنداڵان . ترۆدۆ ئاماژەی دایە پەلاماری ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر نەخۆشخانەی شەفا لە غەززە ووتی: کارەساتی مرۆڤی کەلەغەززە خەرێکە ڕوودەدات، دڵهەژێنە بەتایبەت ڕەنج وئازارێک کە ئێمە لەناوخۆ ودرەوەی نەخۆشخانەی شەفاخەرێکین دەیبینین . ناوبراو لەدرێژەدا بۆ پاسادانی داکۆکی خۆی لە ئیسرائیل لە ڕەوتی شەڕی غەززە بانگەشەی کرد: من بەشێوەی ئاشکرا وتوومە کە بەهای دادگەری ناتوانێ درێژەی ڕەنج وکەسەری هەموو کەسانی ناسەربازی فەلەستینی بێت.