تشرینی دووه‌م 15, 2023 19:30 Asia/Tehran

جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە و خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین بە نالەبارترین شێوە بەردەوامە و پەلامارکانی هێزی داگیرکەری زایۆنی کێشراوەتە نیو ڕێڕەوەکانی نەخۆشخانەی شفا.

لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی مەزڵووم و بێ دەرەتانی غەززە، هێزەکانی ئەم ڕژێمە منداڵکوژە ڕژانە نێو نەخۆشخانەی شفا. دەنگی تەقینەوە لە نێو نەخۆشخانەی شفا دەبیسترێ و هۆکارەکەیشی تەقینەوەی دەرکە و دیوارەکانی بەشی ڕۆژاوای ئەم نەخۆشخانەیە بە دەستی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنییەوەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دوکتۆر ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند: لە نەخۆشخانەی شفادا جگە لە پزشک و نەخۆش و ئاوارە کەسی دیکە بوونی نییە. ناوبراو وتی کە ئێمە لە کەس ناترسین و هیچمان بۆ شاردنەوە نییە. دوکتۆر ئەلقەدرە راشیگەیاند کە ئامانجی ڕژێمی زایۆنی لە هاتنە نێو نەخۆشخانەی شفا، ترساندنی ئەو کەسانەیە کە هێشتا هەر لە نێو ئەم نەخۆشخانەیەدا ماونەتەوە. هەر لەم پێوەندییەدا وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند کە دەیان سەربازی زایۆنی ڕژاونەتە نێو بینای ئورژانسی نەخۆشخانەی شفا و تانکەکانی داگیرکەران لە حەوش و حەساری ئەم نەخۆشخانەیەدان. 

سەرپەیڤ