تشرینی دووه‌م 19, 2023 14:13 Asia/Tehran
  • هێزەخۆڕاگرەکانی فەلەستین ٦سەرباز زایۆنیان کوشت

لقی سەربازی حەماس ڕایگەیاند هێزەکانی ٦سەربازی زایۆنی لە مەودای سێفر لە کەرتی غەززە کوشتووە

"کەتائیبی قسام" لقی سەربازی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ،هەواڵی دا لەکوژرانی شەش سەربازی زایۆنی لەکەرتی غەززە." کەتائیبی قسام" ڕایگەیاند هێزەکانی خۆڕاگری بە کەڵک وەرگرتن لە ڕۆکێت وتیربارتوانیویانە شەش سەربازی زایۆنی لەمەودای سێفر لەناوچەی "جحرئەلدیک" بکۆژن . سوپای ڕژێمی زایۆنی پاش ئەمەلە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو دوای دەسپێکرانی پەلاماری زەوینی بۆسەر کەرتی غەززە، شەست سەربازی خۆی لەدەس داوە. بزوتنەوەکانی خۆڕاگری فەلەستین ولوبنان پیشتر لەبەیاننامەگەلی جیاجیا پیداگریان کردبوو سوپای ڕژێمی زایۆنی ئاماروڕێژەی زیانە ڕاستەقینەکانی خۆی دەشارێتەوە وتەنیا بەشێکی ئاشکردا دەکات.ئەو سەربازەئیسرائیلیانەی کە لەکاتی دەسپێکرانی شەڕلەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگری کوژراون، بەپیی نوێترین ڕاگەیاندنی سوپای ڕژێمی زایۆنی گەیشتووە بە ٣٨٠ کەس . لقی سەربازی حەماس وبزوتنەوەی حزبۆڵڵای لوبنان هەتا ئێستاکە دەیان ترۆمبیل وبنکە وناوەندی سوپای ڕژێمی زایۆنیان داوەتە بەرپەلامار ودەسڕێژی ڕۆکێت وفڕۆکەی بێفڕۆکەوان .

 

 

سەرپەیڤ