چرکە بەچرکە لەگەڵ باهۆزی ئەقسا/ ڕۆژی چل و پێنجەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423036-چرکە_بەچرکە_لەگەڵ_باهۆزی_ئەقسا_ڕۆژی_چل_و_پێنجەم
بۆردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەو گەمارۆدرانی نەخۆشخانەی ئەندۆنزیایی ئەو کەرتە لەلایەن دەبابەکانی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیەوە بەشێکن لە نوێترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی فەلەستین.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2023 05:30 Asia/Tehran

بۆردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەو گەمارۆدرانی نەخۆشخانەی ئەندۆنزیایی ئەو کەرتە لەلایەن دەبابەکانی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیەوە بەشێکن لە نوێترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی فەلەستین.

لەکاتێکدا کە پەلاماری دڕندانەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززە هەروا بەردەوامن ئەو ڕژیمە خەریکی لەشکرکێشیە بۆسەر نەخۆشخانەیەکی دیکەی ئەو کەرتە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی زایونیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هەروەک ڕۆژانی ڕابردوو ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد و هەڵیشی کوتاوەتە سەر کەمپی نەسیراتی هەڵکەوتوو لە ناوەندی ئەو کەرتە.

هاوکات لەئاکامی بۆردومانەکان دوو خانووبەرەی هاووڵاتیان لە نزیک نەخۆشخانەی نەجاڕی هەڵکەوتوو لە رەفەحی باشوور ژومارەیەکی فەلەستینی بێ تاوان شەهیدو بریندار کراون.

بۆردومانی گەڕەکی جنینەی هەڵکەوتوو لە رەفەحی باشووری کەرتی غەززەش لانیکەم بیست شەهیدی لێ کەوتۆتەوە.

 په لاماری ئاسمانی بۆسەر قوتابخانەی کوەیتی نزیک نەخۆشخانەی ئەندونیزیاش بۆتە هۆی شەهیدو برینداربوونی چەندین کەسی دیکە.