دژکردەوەی حەماس بە بانگەشەکانی ڕژیمی زایونی سەبارەت بە نەخۆشخانەی شیفا
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس دژکردەوەی نیشان دا بەرامبەر بە بانگەشەی داگیرکەرانی زایونیست سەبارەت بە نەخۆشخانەی شیفاو ئەو بانگەشەی بە نیشاندەری شکستی هەواڵگری و جەنگی ئەو ڕژیمە زانی.
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، لە ڕاگەیاندراوێک دا بانگەشەکانی ڕژیمی زایونیستی سەبارەت بە تونێلی حەماس لە ژێر نەخۆشخانەی شیفاوو کەڵک وەرگرتن لەو نەخۆشخانە بۆ ڕاگرتنی گیراوەکانیانی بە درۆو چەواشەکاری زانی.
حەماس هاوکات پێداگری کرد کە ئەو قسەی داگیرکەران سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لەو نەخۆشخانە بۆ ڕاگرتنی گیراوی زایونیستەکانی بۆ شاردنەوەی شکستە هەواڵگری و جەنگیەکەی خۆی زانی.
بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی هەروا بەردەوامە لەسەر کەمپەینی درۆو زانیاری چەواشە سەبارەت بە گیراوەکانی، لەکاتێکدا کە گوردانەکانی قەسام بەڕوونی پشتڕاستیان کردۆتەوە کە گیراوانی زایونیستی لەنێو گرتوخانەی خۆڕاگری زیندوون و لەژێر چاودێری دان و لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوەو دواتر گەڕێندراونەوە بۆنێو گرتوخانەکانیان.